تێری هێنری چی لە بارەی مپاپیەوە دەڵێت؟

وەرزش

15/06/2021‌ 219 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تێری هێنری ئەفسانەی هەلبژاردەی فەڕەنسا لە بارەی تواناكانی كیلیان مپاپی هاونیشتیمانییەوە دەدوێت و دەڵێت: "دەتوانێت ببێت بە پاڵەوانی یۆرۆی 2020".

هەروەها باسی لەوە كردووە، مپاپی بە هاوكاری بنزیما و گریزمان لە هێڵی هێرشبەری، دەتوانن ئاستێكی بەرز پێشكەشی هەڵبژاردەكە بكەن و هاوشێوەی مندیالی 2018 نازناو بەدەستبهێنن.

لە دیمانەیەكدا لەگەڵ پێگەی گۆڵی جیهانیی، تێری هێنری وتی: "مپاپی یاریزانی یارییە گەورەكانە، دەتوانێت یەكسانبوون بگۆڕێت بۆ سەركەوتن، دەتوانێت شكست یەكسان بكاتەوە و بە سەركەوتن كۆتایی پێبهینێت".

وتیشی: "باوەرپێكراو نییە یاریزانێكی وەكو مپاپیت هەبێت، ئەو دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ تۆپدا بكات و زیرەكییەكی بێ وێنەی هەیە".

لە كۆتاییدا وتی: "ئیمە زۆر دڵخۆشین كە مپاپی فەرەنسییە".

ڕەنج ڕەسوڵ