بەهۆی پێكانەوە گۆڕانكاری لە پێكهاتەی ئینگلتەرا دەکرێت

وەرزش

15/06/2021‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە فەڕمی پێكانی دین هێندرسۆنی گۆڵپارێزی ڕاگەیاند و ئارۆن رامسدیلی وەكو جێگرەوەی ئەو گۆڵپارێزە بۆ پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەكە دیاری كرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نوسیویەتی، دین هەێندرسۆن لە كاتی ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەیدا كەوتووە و حەوزی توشی پێكان بووە.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) ڕێگە بە هەر ئاڵوگۆڕێك دەدات لە جامی یۆرۆ بە مەرجێك دوركەوتنەوەكە بەهۆی پێكانەوە بێت.

لە ئێستادا هێندرسۆن دەگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد بۆ ئەوەی پشكنینی زیاتری بۆ ئەنجامبدرێت، هەروەها ڕامسدیلی گۆڵپارێزی شیفێڵد یونایتد دەبێتە گۆڵپارێزی پێكهاتەی ئینگلتەرا.

ڕەنج ڕەسوڵ