ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری چینی تەحەدای تۆیۆتاو نیسان دەكات

هەمەڕەنگ

16/06/2021‌ 501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Great Wallی چینی دەستی بەفرۆشتنی ئۆتۆمبێلە نوێیە بارهەڵگرەكەی كردووە كە بەڕكابەرێكی بەهێزی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی كۆمپانیای تۆیۆتاو نیسان دادەنرێت.

ئۆتۆمبێلی Artillery خاوەنی دیزاینێكی جوان‌و ناوازەیە، هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی كۆمپانیای قۆردی ئەمریكی وایەو 249 ملم لەئاستی زەوییەوە بەرزە.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی لایتێكی بەهێزی جۆری LEDو دوای ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت باری گەورەو كێشی قورس هەڵبگرێت، بەربەستی پێكدادانەكانی پتەوەو لەو مادانە دروستكراون كە دژە شێ‌و شكانن.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەپێشكەوتوترین شێوە دروستكراوە، كوشنەكانی لەجلدی تایبەت دروستكراون، خاوەنی سیستەمێكی مەڵتی میدیایە كە بەشاشەی لەمس كاردەكات‌و ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی دژە خلیسك‌و ڕۆیشتن بەڕێگا سەخت‌و دژوارەكانی هەیە.

فراوانی بزوێنەری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە چینییەكە 2.0 لیترەو كێشی 190 ئەسپی هەیە، هەروەها خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 8 گێڕە.

ڕەنج ڕەسوڵ