نرخی نەوت دەگاتە 100 دۆلار

جیهان

17/06/2021‌ 1377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کۆمپانیای "ڤیتۆڵ"ی تایبەتمەند بەبازرگانیی نەوت، ئەگەری هەیە نرخی نەوت لەمساڵدا لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردابێت، به‌ڵام کۆمپانیای Trafiguraی تایبەتمەند بەبازرگانیی نەوت، پێچه‌وانه‌ پێشبینیكردوه‌و وایدەبینێت، دەرفەتێکی گونجاو هەیە نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار، بەوپێیەی بەرلەوەی جیهان بگاتە لوتکەی داواکاریی لەسەر نەوت، بڕی نەوتی عەمبارکراو کەمدەکات".


بەپێی داتاکانی پەیمانگای پترۆڵی ئەمریکی، هەفتەی ڕابردوو،  نەوتی خاوی خەزنکراوی ئەمریکا دابەزیوە، لەکاتێکدا سوتەمەنیی عەمبارکراو زیادیکردوە، بەشێوەیەک نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکی بۆ 8.5 ملیۆن بەرمیل نەوت دابەزی، لەکاتێکدا بەنزینی عەمبارکراوی ئەو وڵاتە بۆ 2.85 ملیۆن بەرمیل هەڵکشاوە.

پێشتر دوو گەورە بانکی وۆڵ ستریت لەئەمریکا پێشبینیانکردبوو لەمساڵدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێته‌وه‌.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ کۆمپانیای Trafigura كه‌ تایبەته‌ بەبازرگانیی نەوت وایدەبینێت دەرفەتێکی گونجاو هەیە نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار، بەوپێیەی بەرلەوەی جیهان بگاتە لوتکەی داواکاریی لەسەر نەوت، بڕی نەوتی عەمبارکراو کەمدەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "فاینانشناڵ تایمز"ی ئەمریکیش، هەردوو بانکی "جی پی مۆرگان چیس"و "گۆڵدمان ساکس" پێشبینیانکردبوو، بەهۆی دەرکەوتنی ڤاکسینەکانی کۆرۆناو نزیکبونەوە لەکۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلاری ئەمریکی، ئەوەش نرخێکە لەساڵی 2014وه‌ نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە.