خشتەی یارییەكانی ئەمڕۆی یۆرۆ

وەرزش

17/06/2021‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەجه‌ولەی دووەمی ڕكابەرێتی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2020، ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ چەند یارییەك بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی دانیمارك یاری دووەمی یۆرۆی ئەمساڵ ئەنجامدەدات‌و ڕووبەڕووی بەلجیكا دەبێتەوە، یاری یەكەمی دانیمارك بەرامبەر فینلاند بوو، تێدا كریستیان ئیریكسنی یاریزانی دانیمارك توشی جەڵتەی دڵ بوو.

یارییەكانی تری كۆمەڵەی سێیەم لەجەولەی دووەم لەنێوان ئۆكرانیاو مەگدۆنیای باشوری دەبێت، یاری دووەمیش لەنێوان هۆڵەنداو نەمسا بەڕێوەدەچێت.

یارییەكانی 17/6/2021
ئۆكرانیا 4:00 مەگدۆنیای باشوری
دانیمارك 7:00 بەلجیكا
هۆڵەندا 10:00 نەمسا

ڕەنج ڕەسوڵ