پورتوگالیەك دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق

وەرزش

17/06/2021‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیا عێراقی‌و جیهانییەكان باسیان لەوەكردووە، یەكێتی تۆپی پێی عێراق ڕێگەیداوە ڕاهێنەرێكی نوێ بۆ پۆستی ڕاهێنەرێتی هەڵبژاردەی عێراق دابنرێت.

باس لەوەشكراوە، وەزاره‌تى وەرزش‌و لاوانی عێراق گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبژاردەكە هەڵكردووە بۆ ئەوەی ڕاهێنەرێكی ئاست بەرز بۆ یانەكە بدۆزنەوە.

لەمیدیاكاندا هاتووە، لەئێستادا چاو لەسەر كارلۆس كیرۆشی پورتوگالییە، كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ یاریدەدەری ئەلێكس فێرگسۆن بووە لەیانەی مانچستەریونایتد.

هەروەها ئەو ڕاهێنەرە ڕاهێنەرێتی هەڵبژاردەی ئێرانی كردووەو توانیویەتی لەگەڵ ئێراندا قۆناغی باش لەمۆندیالی ڕوسیای ساڵی 2018 ببڕێت.

ڕەنج ڕەسوڵ