پەرلەمانتارێک لەسەر هاتنى پارەکەى بەغدا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

کوردستان

17/06/2021‌ 1463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە بڕە پارەكەى بەغدا لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی هەرێم بكرێت.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی عێراقدا كراوە، وەک نیازپاكییەک بەغدا مانگانە سولفەیەک بۆ هەرێم دەنێرێت، ناردنی بڕەپارەكەش لە چوارچێوەی رێككەوتنی پشكی هەرێمی كوردستانە لەناو پڕۆژەیاسای بوجەی گشتیی عێراقدا.

ئاماژەى بەوەشکردوە، مستەفا كازمی بەڵێنی بە مەسرور بارزانی داوە، مانگانە بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، كە تا ئیستا نازانرێت بڕەكەی چەندە، بە پێی یاسای بودجەش ئەو سولفەیەی كە رەوانەی هەرێم دەكرێت، لە مانگى یەکى ئەمساڵەوە هەژمار دەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە روونیکردوەتەوە کە گفتوگۆ و دانوستانەكانی هەرێم و بەغدا لە نێوان دیوانی چاودێریی دارایی هەردوولا بۆ جێبەجێكردنی تەواوەتی رێككەوتنی بەغدا و هەولێر بەردەوامە، كارەكانیش بەباشی بەڕێوە دەچن، گفتوگۆكانیش زیاتر هونەرین.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق گەشبینی خۆشی نیشاندا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی کیشەکانى بەردەم رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بێت و وەک خۆی جێبەجێبکرێت.

س.هـ