مستەفا کازمى پەیامێک ئاڕاستەى هاوڵاتیانى عێراق دەکات

عیراق

17/06/2021‌ 768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراقی برایەتی بنیات دەنێن و لە هەموو ماڵێکدا گوێ لە خەڵک دەگرن.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتى، دوێنێ لە سەڵاحەدین بووین، پێشتر لە ناسریە، بەسرە، موسەننا، میسان، هەولێر، واست، دیالە، كەربەلا، سلێمانی و موسڵ، لە هەموو ماڵێكی نیشتمان گوێ لە خەڵک دەگرین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراقی برایەتی و ئارامی نیشتمانپەروەران بنیات دەنێین نەک ئەو هەلپەرستانەی، كە بازرگانی بە تائیفەگەری و رەگەزپەرستییەوە دەكەن.

لەچەند رۆژى رابردوودا مستەفا کازمی سەرقاڵی کردنەوەی پرۆژەیەک بوو لە پارێزگای زیقار، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێرشیانکردە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کازمی.

س.هـ