شارپرێس:
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک یەکێتی ڕێگەنادەن نەخۆشخانەی هیوا بکەوێت.
ئەمڕۆ شەممە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەڵێنمانداوە نەهێڵین نەخۆشخانەی هیوا بکەوێت، چونکە ئەو نەخۆشخانەیە خزمەتی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات".
هاوسەرۆکی یەکێتی وتیشی "60%ی ئەو کەسانەی لە هیوا چارەسەر وەردەگرن لە پارێزگاکانی عێراقەوە دێن و ئەرکی حکومەتی عێراقیشە بێتە سەر خەت".
لەبارەی پێدانی نەخۆشخانەکە بە کەرتی تایبەت هاوسەرۆکی یەکێتی وتی "ئەسڵ و ئەساسی نیە و ئەوە دژی پرەنسیپەکانی سۆشیاڵ دیموکراتی یەکێتیە و ڕێگە بەوە نادەین بدرێتە کەرتی تایبەت".