شارپرێس
پڕۆژەی شوێنی بەڕێوەچوونی
ڕێوڕەسمی ئەنفالی بارزانییەکان، لە مەزاری ھەشت ھەزار بارزانیی ئەنفالکراو جێبەجێ دەکرێت
و لە ئێستادا پڕۆژەکە بەرەو تەواوبون دەچێت و شوێنی پێشوازیکردن لە شەش ھەزار میوانی
تێدا دەبێتەوە.
ڕێبوار بارزانی،
بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفاکراوانی بارزان، بە سایتی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە: ساڵانە
ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییان سەردانی مەزاری ئەنفالکراوانی بارزانی دەکەن و چەندین ڕێوڕەسمی
فەرمی و شاندی بیانییش دێنە بارزان، بەڵام شوێنێکی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی
بارزانییەکان نەبووە، ئێستا پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت، کە شوێنی حەوانەوە و ئامادەبوونی
جەماوەرە لە مەزاری بارزانییەکان.
بەڕێوەبەری شەھیدان
و ئەنفالکراوانی بارزانی باسی لەوەشكردوە، پڕۆژەکە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو شوێنی شەش
ھەزار میوانی تێدا دەبێتەوە و قۆناغی سەرەکی
بڕیوە و پێشبینی دەکرێت ڕێوڕەسمی ئەمساڵی تێدا بەڕێوە بچێت.
38 ساڵ پێش
ئێستا و لە ساڵی ١٩٨٣ دا رژێمی بەعس، ھەڵمەتی رەشبگیری بارزانییەکانی لە کۆمەڵگەکانی ھەریر، قوشتەپە،
بەحرکە و دیانا دەست پێ کرد و ھەشت ھەزار ھاووڵاتیی
سڤیلی بارزانی ئەنفالكرد، لە ساڵی ٢٠٠٥
رووفاتی ٥٠٣ کەس لەلایەن وەزارەتی مافی مرۆڤ و لەساڵی ٢٠١٤ یش ٩٣ رووفاتی دیکە
لەڕێگەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ھێنرانەوە بارزان.ن.