شارپرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، "هیچ ئومێدێک نابینم هه‌تا بڵێم که‌ی لێبڕینی موچه کۆتایی پێدێت"، ده‌شڵێت:"پاره له‌به‌غداشه‌وه بێت ئێمه کێشه‌ی دارایمان هه‌ر ده‌بێت"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "لێبڕینی موچه‌و دواکه‌وتنی موچه، هه‌موو ئه‌مانه نایاسایین".
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی‌و ئابوری‌و هاوكات سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى لەپەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لێبڕینی موچه‌و دواکه‌وتنی موچه هه‌موو ئه‌مانه نایاسایین واته پشتی به‌هیچ یاسایه‌ک نه‌به‌ستوه، ئێمه به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان ڕاگه‌یاندوه له‌په‌رله‌مان که ئه‌مه نایاساییه حکومه‌تی هه‌رێم کردویه‌تی".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا وتویه‌تى:"ڕه‌نگه حکومه‌تی هه‌رێم ماوه‌یه‌ک بتوانێت موچه بدات، به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه هه‌ر دوباره ده‌بێته‌وه، بۆیه هیچ ئومێدێک نابینم هه‌تا بڵێم که‌ی لێبڕینی مووچه کۆتایی پێدێت، تەنانەت ئەگەر پاره له‌به‌غداشه‌وه بێت ئێمه کێشه‌ی دارایمان هه‌ر ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌گەڕانەوەو نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتی سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم، زیاد جه‌بار ده‌ڵێت:"داهاتەکان دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی، خۆ ئێمه له‌دیوه‌خان ئیشناکه‌ین‌و سه‌رده‌می به‌رد نییه که پاره بکرێته گوێنیه‌وه‌و بنێردرێت بۆ ئه‌ملاولادا هەتا وەزیری دارایی لەکۆبونەوەی پەرلەمان پێی وتین کە هەموو داهاتی سلێمانی دەگەڕێتەوە سەر حساباتی وەزارەتی دارایی".