سلێمانى.. 63 كاندید كێبڕكێى یه‌كتر ده‌كه‌ن

کوردستان

07/07/2021‌ 2839 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوسینگەی پارێزگاکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەئامادەبونی كاندیدو نوێنەری لایەنەكان دەستى به‌پێدانى ژمارە كرد پێیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، هاوكات کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش بڕیاریدا ژمارەی کاندیدەکان لەژمارە 20وە دەستپێبکات، له‌سلێمانیش دواى كشانه‌وه‌ى دوو كاندید، ئێستا 63 كاندید به‌فه‌رمى ژماره‌یان وه‌رگرتوه‌.


له‌پارێزگاى سلێمانى پێنج بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شكراوه‌:
بازنه‌ى یه‌ك 13 كاندید
بازنه‌ى دوو 16 كاندید
بازنه‌ى سێ 8 كاندید
بازنه‌ى چوار 11 كاندید
بازنه‌ى پێنج 15 كاندید

كۆى گشتى كاندیده‌كان 63 كاندیده‌و كۆمسیۆنیش ئاشكرایكرد، له‌بنه‌ڕه‌تدا ژماره‌ی كاندیده‌كانى سلێمانى 65 كاندید بووه‌، به‌ڵام دوانیان له‌پرۆسه‌كه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ كه‌ دواتر هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كه‌ن.

به‌یانى ئه‌مڕۆ نوسینگەی پارێزگاکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەئامادەبونی كاندیدى لایه‌نه‌كان‌و نوێنه‌رى نەتەوەیەکگرتوەکان، دەستكرا بەپێدانی ژمارە بەكاندیدى لایه‌ن‌و كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكان لەڕێگەی تیروپشکەوە دەکات بۆ به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.

لەهەڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ بڕیاروایه‌ 10ى 10ى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى كۆمسیۆن 24 ملیۆن‌و 29 هەزارو 927 کەس ده‌توانن ده‌نگبده‌ن‌و ژماره‌ى كاندیده‌كانیش بریتیه‌ له‌سێ هه‌زارو 523 كاندید كه‌ له‌چوارچێوه‌ى 83 بازنه‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ى 329 كورسى په‌رله‌مان.

ش.هـ

بەپەلە