شارپرێس:
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێراى ته‌ندروستى سلێمانی ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌كاتى وه‌رگرتنى موچه‌كه‌یدا، خانه‌نشینێك گیانى له‌ده‌ستداوه.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێراى ته‌ندروستى سلێمانی ڕایگەیاند، "به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌تێكچونى ته‌ندروستى خانه‌نشینێك كه بۆ وه‌رگرتنى موچه‌كه‌ى وه‌ستابوو ئاگاداركراینه‌وه، كاتێك تیمه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه ده‌ركه‌وت ئه‌وكه‌سه گیانى له‌ده‌ستداوه".
وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێراى ته‌ندروستى سلێمانی باسیكرد، ئەوکەسەى گیانى له‌ده‌ستداوه له‌دایكبوى ساڵى 1946و ناوی (حسێن محەمەد ئەمین)ه‌و تەرمه‌كه‌شى گه‌یه‌نراوه‌ته پزیشكى دادى سلێمانى.