شارپرێس:
لەگەڵ ئەوەی هیچ ئاماژەیەکی ڕوون بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن نییە، هەربۆیە پێیدەوترێت بکوژی بێدەنگ، بەڵام دەکرێت لەکاتی بەرزبوونەوەی توندی پەستانی خوێندا لەڕێگای چەند هەستێکەوە درک بەو مەترسییە بکرێتو هەوڵی بەدەستهێنانی چاودێری پزیشکی بدرێت، لەوانە دروستبونی دڵەڕاوکێو نائارامیو هەستکردن بەدڵتێکەڵهاتن.
دەکرێت لەکاتی دروستبونی دڵەڕاوکێو نیگەرانی قوڵ بێئەوەی هیچ هۆکارێکی ڕون بۆ ئەو نائاسوودەییە هەبێت، ئاماژەیەکی هۆشداریپێدان بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
پزیشکانیش دەڵێن دەکرێت حەوت ئاماژە وەک هۆشداریی بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن سەیر بکرێت کە ئەوانیش بریتین لە:
بوونی ئازارێکی توند لەسنگدا.
ژانەسەرێکی توند کە تێکچوونی بیناییشی لەگەڵدایە.
دڵتێکەڵهاتنو ڕشانەوە.
دڵەڕاوکێی توند.
تەنگەنەفەسی.
هەستکردن بەگێژبوونو بێهێزی.
خوێنبەربوونی لوت.
چارەسەرکردنی پەستانی خوێن:
گۆڕینی ستایلی ژیان، وەک وەرزشکردنو پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندروست.
کەمکردنەوەی کێشی جەستە.
وازهێنان لەجگەرەکێشانو خواردنەوە کحولییەکان.
کەمکردنەوەی سترێسو دڵەڕاوکێ.
سەردانیکردنی پزیشک بەشێوەیەکی ڕێکوپێک.
پشوو وەرگرتن.
و: ئاکۆ ئاڵی