بنکەیه‌كى ئاسمانیی لەزیقار گڕیگرت

عیراق

19/07/2021‌ 672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بنکەی ئاسمانیی ئیمام عەلی لەناسریەی پارێزگای زیقار گڕیگرت‌و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.


میدیای فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، "ئاگرەکە بەشی مانەوەی کارمەندان‌و سێ کۆگای ناو بنکەکەی گرتووەتەوەو چەند کەرەڤانەیەکی تایبەتی خوێندکارانی هێزی ئاسمانی سوتاون، بەڵام زیانەکان تەنها مادین‌و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە".
 
بەپێی زانیاریه‌كان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگره‌كه‌ دەدەن.
 
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ لەکەربەلا هوتێلێک گڕیگرت‌و بەتەواوی سوتا، لەڕوداوەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستداو 78 کەسیش کە لەنێو هوتێلەکەدا بون توانرا ڕزگارکران.
 
هەفتەی ڕابردوش بەشی توشبوانی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەزیقار گڕیگرت‌و سوتا، لەڕوداوەکە بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق 60 کەس گیانیان لەدەستداو تەرمی 21 لەوکەسانەش نەناسراوەتەوە.