شارپرێس نوێترین پێشنیازى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كات

کوردستان

19/07/2021‌ 4710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه‌ ڕایگەیاند، "لەچەند کاتژمێری داهاتوو فەرمانبەرانی هەرێم هەواڵی دڵخۆشکەر لەبارەی لێبڕینی موچە دەبیستن"، هاوكات نوێترین پێشنیازیش ئاشكراده‌كات له‌باره‌ى لێبڕین بۆ موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران.


سەرچاوە تایبەتەکەی شارپرێس لەبارەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران ئاماژەی بەوەدا، هەم وەزارەتی دارایی‌و هەم ئەنجومەنی وەزیران گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە دەتوانن جیاواز لەمانگەکانی ڕابردوو موچەی فەرمانبەران دابەشبکەن‌و ئەمجارە لێبڕینی موچە کەمبکرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی:"ئێستا دوو ئاڕاستە دروستبوە، یەکەمیان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌ كه‌ داوادەکات لێبڕینی موچە لاببرێت، بەڵام ئاڕاستەی دوەم کە سەرۆکی حکومەت‌و بەشێک لەوەزیرەکانی پارتی پشتگیریی دەکەن، پێیان باشە لێبڕین قۆناغ بەقۆناغ لاببرێت‌و بۆ موچەی ئەم مانگەش بەلێبرینی  6% موچە دابەشبکرێت".

سەرچاوەکەی شارپرێس لەوەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد، "لەچەند کاتژمێری داهاتودا حکومەتی هەرێم بەفەرمی بڕیار لەپرسی لێبڕین دەدات".