چین بە ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی تەحەدای كۆمپانیای تێسلا دەكات

هەمەڕەنگ

21/07/2021‌ 556 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Xpeng ی چینی، بە ئۆتۆمبێلێكی نوێی كارەبایی كە تایبەتمەندی بەرزی هەیە و خاوەنی نرخێكی گونجاوە تەحەدای كۆمپانیای تێسلا دەكات.

ئۆتۆمبێلی Xpeng P5 خاوەنی قەبارەیەكی گەورە و ناوازەیە، درێژی ئۆتۆمبێلەكە 4 مەتر و 80 سانتیممەتر و پانییەكەی 184 سانتیممەترە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دوو شاشەی تێدایە، شاشەیەكیان قەبارەی 12.3 ئینجە و بەرامبەر شۆفێرە، شاشەكەی تر هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی تێسلا خاوەنی قەبارەیەكی گەورەی 15.6 ئینجە و بە لەمس كار دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی كارەباییە بە توانای 211 ئەسپ، هەروەها خاوەنی 3 جۆر پاترییە، پاترییەك بە توانی 60 وات كە بە یەك بارگاویكردنەوە 460 كیلۆمەتر دەڕوات، پاترییەكی تر بە توانای 66.2 وات كە 550 كیلۆمەتر دەڕوات، پاترییەك بە توانای 71.4 وات كە 600 كیلۆمەتر دەڕوات.

ئۆتۆمبێلەكە لە بازاڕەكانی جیهان و بەراورد بە نرخی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان خاوەنی نرخێكی گونجاو دەبێت كە لە نێوان 25 بۆ 35 هەزار دۆلارە.

رەنج رەسول