چەند یاریزانێكی بەرشەلۆنە بە كەمكردنەوەی موچەكانیان رازی نین

وەرزش

22/07/2021‌ 772 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چەند یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنە رازی نین موچەكانیان كەبكرێتەوە و بە نیازن سكاڵا لە ئیدارەی یانەكە تۆمار بكەن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، لە 15 ی ئابی مانگی داهاتوو موچەی ئەو یاریزانانەی كە موچەیان زۆرە كەمدەكرێتەوە، چەند یاریزانێك بەو بڕیارە رازی نین و بەپێی گرێبەستەكانیان بە نیازن سكاڵا تۆمار بكەن.

رۆژنامە ئیسپانییەكە ئاماژەی بەوە كردووە، لە دیارترین ئەو یاریزانانە بیانیچ و ئۆمیتیتی و ئەلبان.

ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانە زۆرەی لە سەردەمی كۆرۆنا دوچاری بوو، بڕیاری داوە موچەی چەند یاریزانێك كەم بكاتەوە.

رەنج رەسول