بڕیارێكى جۆ بایدن له‌باره‌ى كوردستانه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

کوردستان

29/07/2021‌ 10269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ئه‌مریكى بڕیارێكى جۆ بایدن له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕۆژنامەیه‌كى ئەمریکیش ورده‌كاریی زیاتر له‌وباره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.


ڕۆژنامەی (پۆلۆتیکۆ)ی ئەمریکی له‌ڕاپۆرتێکدا کە پشتی بەلێدوانی بەرپرسێکی ئەمریکی بەستوە به‌بێ ئاشكراكردنى ناوه‌كه‌ى وتویه‌تى:"پێشبینی ناکرێت هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەرک‌و بونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسوریادا بێت".

لێدوانی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی بەرپرسانی عێراقی‌و ئەمریکی بەوەی واشنتۆن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی لەعێراق دەکێشێتەوە کە ئەوەش گومانی لەسەر ئەگەری مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسوریاش دروستکردوە".

لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا، واین مارۆتۆ وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش ڕایگەیاند، "هاوپەیمانێتییەکەیان بەپێی گۆڕانکارییەکانی دۆخی ناوچەکە بەردەوامدەبێت لەپشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەجەنگی دژ بەداعشدا".

مارۆتۆ ئه‌وه‌شى وت:"پشتیوانیکردنی ئەو هێزانە بەردەوامدەبێت تائەوکاتەی دەتوانن سەرکەوتنی گەورە بەسەر ئەو گروپه‌ تیرۆریستیه‌دا بەدەستبهێنن کە هێشا شانە نوستوەکانیان  لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکن".

لەناوەڕاستی ئەم مانگەشدا، جەنەراڵ کینیس ماکینزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا له‌په‌یامێكدا ڕایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسوریا بۆ جەنگی دژ بەداعش دەمێننەوە، لەبەرئەوەی ئەو گروپه‌ هێشتا لەڕوی ئایدۆلۆژییەوە توانای ئەوەی هەیە کاریگەریی دابنێت‌و توندوتیژی بڵاوبکاتەوە.

ماکینزی لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی:"هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا پرۆسەی جەنگی ئەنجامنادەن، بەڵکو تەنها پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن".

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە