سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر كوژرانی حەوت كوردەكەی توركیا هاتەدەنگ

کوردستان

30/07/2021‌ 2021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

لەسەر كوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد لە توركیا سەرۆكایەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا لەلایەن گروپێكی چەكداری ڕەگەزپەرستەكانەوە كوژران.

لەسەر ئەو ڕوداوە  سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و پەیامێكی لە تویتەری سەرۆكایەتی هەرێم بڵاوكردوە و سەرەڕای ئیدانەكردنی تاوانەكە ڕایگەیاند: ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."

لە تویتەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، هاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیای توركیا، گروپێكی چەكداری نەتەوەپەرستەکان، هێرشیانكردە سە خێزانێكی كورد و حەوت ئەندامی خێزانەكەیان کوشت و دواتر خانوەكەشیان سوتاندن.

س.س