شارپرێس:
دوو برا له‌یه‌كێك له‌گونده نزیكه‌كانى سه‌نته‌رى هه‌ولێر به‌كوژراوى دۆزرانه‌وه‌و پۆلیسى ئه‌و پارێزگایه‌ش زانیارى زیاتر ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى پۆلیسى هه‌ولێر، شەوی هەینی کاتژمێر (8:50) خولەک ڕوداوێکی کوشتن لەگوندی (گەزنە) سەر بەناحیەی بەحرکە ڕویدا.
پۆلیس ئاشكرایكردوه، دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتونه‌ته ئه‌و شوێنه‌و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوه‌و لەئەنجامیشدا بۆیان دەرکەوتوه كه دوو برا بەناوەکانی (س.س)، تەمەن (28) ساڵ‌و (ڕ.س) تەمەن (18) ساڵ کوژراون.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكه ڕێکخراوه‌و لەئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو".