ژنێكی ئەمریكی بەهۆی دەمە گەورەكەیەوە ناوی چووە كتێبی گینسەوە

هەمەڕەنگ

31/07/2021‌ 525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ژنێكی ئەمریكی كە لە تۆڕی ڤیدیۆیی تیك تۆك ڤیدیۆكانی بڵاودەكاتەوە، بەهۆی دەمە گەورەكەیەوە كە 2.56 ئینج دەبێت ناوبانگێكی بەرفراوانی پەیدا كردووە و ناوی چووە كتێبی گینسەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ئیندیپێندێنتی بەریتانی، ژنەكە هاوڵاتی ویلایەتی كۆنیتیكتە لە ئەمریكا، بەهۆی ئەوە دەمە گەورەیەی كە هەیەتی، وەكو یەكەم ژن كە خاوەنی گەورەترین دەمە ناوی چووە كتێبی گینسەوە.

رۆژنامەكە نوسیویەتی، سامانسا رامسدێل 1.7 ملیۆن شوێنكەوتوی لە تۆڕی تیك تۆك هەیە و لە ڤیدیۆكانیدا بە دەمە گەورەكەی كە نزیكەی 10 سانتیممەتر دەبێت، خواردن دەخوات.

سامانسیا وتی، ئێستا ئاهەنگ بۆ شتێك دەگێڕم، كە هەموو تەمەنم مایەی نیگەرانیم بووە.

وتیشی، داوا لە هەركەسێك دەكەم كە ئەندامێكی گەورەی هەیە، شەرم نەكات و هەوڵ بدات بۆ ئەوەی ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە.

رەنج رەسول