بیستۆكێكی نوێ سەرجەم بیستۆكەكانی تر رادەماڵێت

هەمەڕەنگ

31/07/2021‌ 966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Nothing كە سەر بە كۆمپانیای OnePlusە، بیستۆكێكی نوێی بەرهەمهێناوە كە پێشبینی دەكرێت ببێت بە یەكێك لە باشترین بیستۆكەكانی جیهان.

ئەوەی ئەم بیستۆكە لە بیستۆكەكانی تر جیادەكاتەوە شێوازی دیزاینەكەیەتی كە شێوەیەكی روونی هەیە و بەكارهێنەر دەتوانێت سەرجەم پێكهاتەكانی ناو بیستۆكەكە ببینێت.

بیستۆكەكە خاوەنی دەنگێكی بڵند و دژە ژاوەژاوە، بە زۆربەی ئامێرە هۆشمەندەكانەوە پەیوەست دەبێت، پاترییەكەی بەشی 5 كاتژمێر كاركردن دەكات و دەكرێت لە ڕێگەی كیفەكەیەوە چەند جارێك بارگاوی بكرێتەوە.

نرخی بیستۆكەكە لە بازاڕەكانی جیهاندا 99 دۆلار دەبێت، ئەمەیش بەرامبەر بیستۆكەكانی ئەپڵ و سامسۆنگ نرخێكی گونجاوە و لە نرخی بەرهەمی كۆمپانیاكانی تر هەرزانترە

رەنج رەسول