شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەگۆڤاری Menopauseدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت:"سەماکردن بەشێوەیەکی کارا ڕۆڵی هەیە لەدابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو خوێنو باشکردنی تواناو پێکهاتەی جەستەو گۆڕینی تیروانینی کەسەکە بۆ خودی خۆی".
لێکۆڵینەوەکە دەڵێت:"سێجار سەماکردن لەهەفتەیەکدا نەوەک هەر کاریگەریی هەیە لەسەر دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی ناو خوێنو ڕێککردنی جەستە، بەڵکو کاریگەریی هەیە لەسەر باشکردنی تێڕوانینی کەسەکە بۆ خودی خۆیشى ههیه".
لەپاڵ ئەوەدا، سەماکردن کاریگەریی هەیە لەسەر باشکردنی هاوسەنگیو دۆخی ڕۆیشتنو هێزو بەرگەگرتن، هەموو ئەو سودانەش ڕۆڵیان دەبێت لەدروستکردنی کەسایەتییەکی سەربەخۆو ژیانێکی کوالێتی بەرز بەتایبەت بۆ ئافرەتان".
لەوبارەیەوە، دکتۆرە ستیڤانی فۆبیۆن دەڵێت:"ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەوەی دەرخستوە کە دەکرێت لەڕێگای هەندێک گۆڕانکاری سادەوە نەوەک هەر جەستەیەکی ڕێکو ساغڵەم بەدەستبهێنین، بەڵکو وادەکات تێڕوانینی ئافرەت لەدوای تەمەنی نائومێدی بۆ خودی خۆی باشتربێتو بەشێوەیەکی ئەرێنیانەتر لەخۆی بڕوانێت".
و: ئاکۆ ئاڵی