شارپرێس:
کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور نەوەی شەشەمی زنجیرەی بەفرگرەی هۆشمەندی Family Hub ئاشکراکرد.
کۆمپانیا کۆرییەکە ڕونیکرۆدتەوە کە نەوەی نوێی بەفرگرەکە یاریدەدەری دەنگی ئەمازۆن Alexaی تێدا بەکارهێنراوە، بەشێوەیەک بۆ بەکارهێنانی بەفرگرەکە پێویست بەبونی بیستۆکی زیرەکی تایبەت لەناو چێشتخانەکەدا ناکات.
یاریدەدەری دەنگی Alexa بۆ بەفرگرەک هۆشمەندەکان یارمەتی وەرگرتنی فەرمانە دەنگییەکانی بەکارهێنەر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەکات.
وەک جێگرەیەکیش دەکرێت یاریدەدەری دەنگی تایبەت بەکۆمپانیای سامسۆنگ بەکاربهێنرێت کە پێی دەوترێت Bixby.
هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانت تری بەفرگرەکەی سامسۆنگە خۆی لەپەخشی مۆسیقاو کۆنترۆڵکردنی ئامێرە هۆشمەندەکانی تری ناوماڵو دروستکردنی ساڵنامە بۆ خێزانو ئیدارەکردنی لیستی بەبازاڕکردنی تیدایە.
و: ئاکۆ ئاڵی