بەڕێگایەکی ئاسان چۆن دەزانیت کە ئایا کەسێک هاتۆتە ناو ئەکاونتی فەیسبووکەکەتەوە؟

هەمەڕەنگ

01/08/2021‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەگەر لەبارەی ئاسایشی فەیسبووکەکەتەوە نیگەرانی و ترسی ئەوەت هەیە کە رەنگە جگە لە خۆت کەسی تر چووبێتە ناو ئەکاونتەکەوە، ئەوە کۆمپانیای فەیسبووک وایکردووە بەڕێگایەکی ئاسان بتوانیت ئەو کارە بکەیت.

 فەیسبووک تایبەتمەندییەکی دەستەبەرکردووە کە بەپێی ئەوە ئاگادارت دەکاتەوە کە چی چۆرە مۆبایلێک و چی کاتێک چۆتە ناو ئەکاونتەکەتەوە و چی کاتێکیش لێی دەرچووە.

سەرەتا پێویستە ئەکاونتی فەیسبووکەکەت بکەیتەوە و بچیتە ناو بەشی (settings)، دواتر کرتە لەسەر بەشی ( security and login) بکە، لەدوای ئەوە کرتە لەسەر بەشی ( login) بکە، راستەوخۆ دوای ئەوە لەبەشی چەپی شاشەکە هەموو ئەو ئامێرانەش پیشان دەدات کە چوونەتە ناو ئەکاونتەکەتەوە، لەناویاندا ئەوانەی ئێستا چالاکن و لەنا وهەژمارەکەی تۆدان.

هەروەک لەڕێگای کرتەکردن لەسەر ئەو سێ خاڵەی لەلای راستی ئەو ئامێرەیە کە هەژمارەکەتی پێکراوەتەوە، دەتوانیت بیخەیتە دەرەوە یان فەیسبووک ئاگادار بکەیتەوە کە ئەوە تۆ نەبوویت کە چوویتە ناو هەژمارەکەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی