ئایا خواردنی شەوانە دەبێتە هۆی قەڵەویی؟

تەندروستی

01/08/2021‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی میسریی دەڵێت خواردنی شەوانە نابێتە هۆی قەڵەوبوون، وەک ئەوەی باس دەکرێت، بەڵکو بۆ روودانی ئەو چەند مەرجێکی تەندرووستیی هەیە.

دوکتۆر محەمەد سامی راوێژکاری بواری خۆراکیی لە میسر دەڵێت: خواردنی شەوانە نابێتە هۆی قەڵەوبوونی کەسەکە، بەمەرجێک بەکاربردنی بڕی کالۆرییەکان لە سنووری رێگەپێدراوی رۆژانەدابێت، ئاماژەی بۆئەوەش کردووە کە ڕێگریکردن لە خواردن لەچەند کاتژمێرێکی دیاریکراودا هەڵەیە.

سامی لەکاتی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی کەناڵی "ئێکسترا نیوز"ی میسری وتویەتی: هەندێک هەڵەی باو لەبارەی خووە خۆراکییەکانەوە هەیە، بۆنمونە هەندێک کەس پابەندن بەوەی تەنیا لەچەند کاتێکی دیاریکراودا نان بخۆن، بەڵام لەوکاتانەدا بڕێکی گەورە خواردن دەخۆن، هەربۆیە لەبڕی رێگەپێدراوی کالۆرییەکان زیاتر دەخۆن، دواتر دەبینن کێشیان زیادیکردووە.

باسی لەوەشکردووە لە خواردنەوەی ئاو لەکاتی نانخواردندا نابێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە، جەختیشی کردۆتەوە لە ئاو خواردنەوە لەو دەرمانانەی بۆ دابەزاندنی کێش بەکاردەهێنرێن باشترە و یارمەتی سووتاندنی کالۆرییەکان دەدات.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی