شارپرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، دوای دەرچونی بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ به‌ئیدارە بونى سۆران‌و زاخۆ، هه‌ردوو وه‌زیرانى ناوخۆ‌و دارایی ڕاسپێردران هه‌رچى زوه كاره‌كانى ئه‌و بڕیاره به‌كۆتا بێنن.
كه‌نعان خه‌یلانى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لیژنەیەک پێکھاتوەو کار لەسه‌ر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌زویی ھەموو ئەو ڕێکارانەی پێویستن بۆ ئیدارەی سەربەخۆ بگیرێنەبەر.
ئاشكراشیكردوه، له‌چوارچێوه‌ى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمدا چوار بەڕێوەبەرایەتیی گشتی لەسۆران دەکرێنەوەو فه‌رمانگه‌كانى دیكه‌ش ده‌كرێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى.
ئه‌وه‌شى به‌میدیاى حزبه‌كه‌ى وتوه، ھەردوو وەزیری ناوخۆ‌و دارایی ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زوه بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن له‌باره‌ى به‌ئیداره‌بونى سۆران‌و زاخۆوه.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، هه‌فته‌ى داھاتوو ڕێکارە یاسایییەکان تەواو ده‌كرێن‌و ئه‌و لیژنەیه‌ش كه پێكهێندراوه ڕاپۆرتی خۆی پێشکەشی به‌حكومه‌ت ده‌كاته‌وه‌و له‌ماوه‌ى دوو بۆ سێ هه‌فته‌ى داهاتوو ته‌واوى ڕێكاره‌كان كۆتاییان دێت‌و به‌فه‌رمى سۆران‌و زاخۆ ده‌بنه ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌رێمى كوردستان.