یەكەمین خولی بالە لە سعودییە بۆ ژنان كرایەوە

وەرزش

02/08/2021‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژی پێنجشەممە پاڵاوتنەكانی خولی بالەی ژنان لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەدەچێت، ئەو خولە لە 14 تیپ پێكهاتووە و ركابەرییەكان لە شاری ریاز و جدە ئەنجام دەدرێن.

حەنان ساڵح قەحتانیی ئەندامی لیژنەی یەكێتی تۆپی بالەی وڵاتی سعودییە دڵخۆشی خۆی بەم هەنگاوە دەربڕی و ئاماژەی بەوە كرد، ئەمە خاڵی دەسپێكە بۆ ئەوەی بتوانین بە ژنان بەشداری لە خولە جیهانییەكان بكەین.

پاڵاوتنی خولەكە لە 5 ی مانگی 8 دەستپێدەكات و هەتا 21 ی هەمان مانگ دەخایەنێت، لە شاری ریاز 4 تیپ و لە شاری جدە 7 تیپ و لە ناوچە رۆژهەڵاتییەكان 3 تیپ بەشداریان كردووە.

راپۆرتە وەرزشییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كۆتاییەكانی خولەكە دەگاتە 9 ی مانگی 9 و لە كۆی 14 تیپەكە تەنها 6 تیپ دەمێننەوە.

رەنج رەسول

بەپەلە