ئاگرەكەی توركیا پارێزگایەكی تری گرتەوە

جیهان

02/08/2021‌ 1798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
ئەو ئاگرەی ناوچە گەشتیارییەكانی توركیای گرتووەتەوە، تادێت زیاتر پەرە دەسێنێت و تائێستا كۆنترۆڵ نەكراوە و ئەمڕۆ پەڕییەوە بۆ پارێزگای ئەسپارتا.

 بەکر پاکدەمیرلی، وەزیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند:  ئاگرەكە لە كۆمەڵێك شوێن كۆنترۆڵكراوە، بەڵام نەیانتوانیوە بە تەواوی كۆنترۆڵی بكەن و ئەمڕۆش پەڕیوەتەوە بۆ پارێزگای ئەسپارتا.

وەزیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: لە 119 شوێنی 32 پارێزگای توركیا ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و لە هەشت شوێنی پارێزگاكانی ئەنتاڵیا و موغلا و مێرسین  و دیرسیم ئاگر بەردەوامە.

شەش ڕۆژە ئاگرێكی بەرفراوان ناوچە گەشتیارییەكانی توركیای گرتووەتەوە و هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی بە تەواوی بێئەنجام بوون.

وەزیری تەندروستی توركیا، فەغرەدین قۆجا، لە تویتەری خۆی ئاماری قوربانییەكانی ئاگرەكەی خستەڕوو ڕایگەیاند: هەزار و 274 هاوڵاتی بریندار بوون و حەوتیان یانیان لەدەستداوە و 27 یان لە نەخۆشخانەدایە و باری تەندروستیان ناجێگیرە
س.س