شارپرێس:
پارتى له‌سنورى ناوچه ئێزدى نشینه‌كان گۆڕانكاریی له‌ئۆرگانه حزبیه‌كانى ده‌كات‌و به‌رپرسى هه‌ردوو لقى شێخان‌و شنگال ده‌گۆڕێت، به‌رپرسێكى پارتیش واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى مەسعود سەرنی کارگێڕی لقی دهۆكى پارتى ئاشكرایكردوه، پارتی لەسنوری پارێزگای دهۆک گۆڕانکاری لەبەرپرسەکانیدا دەکات‌و بڕیاریشە دوای ھەڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئامادەکاری بۆ کۆنگرە بکرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى وتوه، "بەرەو کۆنگرە دەچین، پێشتر بڕیاربوو کۆنگرە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەھۆی ڕەوشی تەندروستی‌و تەشەنەکردنی کۆرۆناوە کۆنگرە دواکەوت، ئەوەش ھۆکاربوو کە پێش کۆنگرە ھەندێ گۆڕانکاریی بکرێت".
ئه‌وه‌شى وتوه، "لەسنوری پارێزگای دھۆک ھەندێ گۆڕانکاری کراوە، بڕیارە گۆڕانکارییەکە بەردەوامبێت‌و بەرپرسی لقەکان‌و ئۆرگانەکانی دیکەش دەگرێتەوەو لەڕۆژانی داھاتوشدا بەرپرسی دیکەش گۆڕانکارییان تێدادەکرێت".
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى، "لەسنوری پارێزگای دھۆک ھەندێ گۆڕانکاری کراوە، لەوانەش لەشوێنی قادر قەچاغ بەرپرسی لقی شنگال ئاشتی کۆچەر دەستبەکاربوەو عەبدولخالق باپیریش لەشوێنی مەحمود ئێزدی کراوەتە بەپرسی لقی 20ى شێخان".