شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، سبه‌ینێ موچه‌ى مانگى هه‌شتى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و لیواكان دابه‌شده‌كرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایی‌ش هۆكارى خاو دابه‌شكردنى موچه ئاشكراده‌كات.
له‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه موچه‌ى مانگى هه‌شتى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم‌و لیواكان به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌م زانیاریانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی له‌كاتێكدان، بڕیاردراوه له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه كه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه كراوه‌و یه‌كه‌م وه‌زاره ته‌ندروستیه كه ئه‌مڕۆ موچه‌ى وه‌رگرتوه تا چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى موچه كۆتایی دێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی ئاشكرایكرد، تائێستا به‌غدا 200 ملیاره‌كه‌ى بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كردوه‌و هۆكارى خاوى دابه‌شكردنى موچه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ش.هـ