شارپرێس:
بریكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ورده‌كاریی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى ساڵى نوێى خوێندن ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، چوار هه‌فته بۆ قه‌ره‌بوى ساڵى ڕابردوه‌و هه‌موو ڕۆژێكیش ده‌وامه.
د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، "چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو".
دەشڵێت:"پێشبینیده‌كه‌م له‌هه‌موو شاره‌كاندا ناوەندی تایبەت بەوەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان بکرێتەوە، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی 25 هه‌زار مامۆستا ئه‌و پێكوته‌یان وه‌رگرتوه".
بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا وتویه‌تى:"چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام ئه‌وه بۆته بڕیار كه 14ى 9 ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و دەوامیش ئاسایی دەبێت، واته تائێستا پلانمان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ڕۆژێك ده‌وام بێت".