لە بادینان هاوسەنگی هێز گۆڕانکاری بەسەردا دێت

کوردستان

02/09/2021‌ 5991 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوڵاتیان و بەشێک لە چاودێرانى سیاسی بادینان ئاماژە بە نائومێدبوونیان دەکەن لە ئەنجامەکانى هەڵبژاردن و پێیانوایە کە هاوسەنگی هێز لەبادینان دیسان لەبەرژەوەندی پارتى دەگۆڕێت.

چاودێرێکى سیاسی لە بادینان باس لەوە دەکات، لە بادینان تائێستا پارتى هیچ بەدیلێکى نەبووەو هەمووانیش بە هیوابوون کە بەدیلێک دروست ببێت، بەڵام تائێستا ئەوە دروست نەبووە، پێشیوایە کە یەکێتى و لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆن لەناویشیاندا یەکگرتووى ئیسلامى کە لەرابردوودا لەو ناوچەیە بەهێز بووە بەرەو لاوازی چوون و نەیانتوانیوە ببنە بەدیلی پارتى و هاوسەنگی هێز بگۆڕن.