د.مه‌یاده‌ نه‌جار، به‌غدا 5% بودجه‌ بۆهه‌رێم ده‌نێرێت

کوردستان

04/09/2021‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى فیدڕاڵ له‌ 5% بودجه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت و ئه‌و 95% ده‌مێنێته‌وه‌ بۆناوچه‌كانى ترى عێراقى خه‌رج ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت"گرنگه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌خولى داهاتوى په‌رله‌مان هاوپه‌یمانیه‌كى به‌هێز له‌نێوان فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان دروست بكرێت.

 
د.مه‌یاده‌ نه‌جار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ شارپرێسى ڕاگه‌یاند، حكومه‌تى ناوه‌ند كه‌مترین به‌شه‌ بودجه‌ بۆهه‌رێم ده‌نێرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مانتاره‌كانى حزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌ عێراقیه‌كان بۆ موزایه‌ده‌ چاویان له‌و بڕه‌كه‌مه‌ بودجه‌یه‌ كه‌ 5% و كه‌متریشه‌ به‌ڵام ئه‌و له‌ 95% نابینن كه‌ له‌ناوچه‌كانى خۆیان به‌هۆى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ به‌هه‌ده‌رى ده‌ده‌ن.

ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ وتیشى، زه‌مینه‌ى خولى داهاتوى په‌رله‌مانى عێراق واده‌خوازێت كه‌ حزبه‌ گه‌وره‌كانى وه‌ك پارتى و یه‌كێتى و حزبه‌كانى تر هاوپه‌یمانیه‌كى به‌هێز دروست بكه‌ن، ده‌ڵێت" زه‌مینه‌ له‌باره‌ بۆ دروستكردنى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌و دۆخى ئێستاو داهاتوى عێراق و كێشه‌كانى كوردیش له‌عێراق واده‌خوازێت كورد یه‌كڕیز بێت".

له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان هه‌ر فراكسیۆنه‌و به‌جیا ئه‌جێنداى حزبه‌كه‌ى جێبه‌جێده‌كردو له‌زۆربه‌ى پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا كورد یه‌ك ده‌نگ نه‌بو له‌به‌غد.
ئ.ق