چی کاتێک خواردنی شووتی مەترسیدارە ؟

تەندروستی

08/09/2021‌ 1057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕێکی بەناوبانگی بواری خۆراکیی رووسیی دەڵێت لەگەڵ سوودە تەندرووستییە زۆرەکانی شووتی، بەڵام لەهەندێک حاڵەت و لەکاتی بوونی هەندێک نەخۆشییدا نابێت بخورێت، لەبەرئەوەی مەترسیی گەورە لەسەر تەندرووستیی مرۆڤ درووستدەکات.

 بەگوێرەی پێگەی میدیک فۆرووم، میخائیل گیزنبۆرگ پسپۆڕی بواری خۆراکیی لەچاوپێکەوتنێکدا وتویەتی: لەگەڵ سوودە زۆرەکانی شووتی بۆ تەندرووستی مرۆڤ، بەڵام شیرینییەکەی کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە هەیە.

بە وتەی گیزنبۆرگ شووتی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر تەندرووستیی ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشیی شەکرە یان قەڵەویی یان نەخۆشییەکانی گورچیلە یان رەقبوونی خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن، لەبەرئەوەی ئەو میوەیە ئاستێکی بەرزی شەکری تێدایە.

پزیشکە رووسییەکە روونیکردۆتەوە کە شووتی پێگەیشتوو دەوڵەمەندە بە فرەکتۆز کە لەکاتی مژینیدا رۆڵی دەبێت لە زیادبوونی نیشتنی چەوریی و هەوکردنی لوولەکانی خوێن.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسیانە، گیزنبۆرگ ڕێنماییداوە بەوەی زیادەڕەویی لە خواردنی شووتیدا نەکرێت و پارچەی بچووکی لێ بخورێت، لەبەرئەوەی شووتی لەو میوانەیە لەماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆری لێدەخورێت.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی