شارپرێس:
ڕێکخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، "لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاومان لەبەدەستهێنانی زیاتر لە25 کورسییە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق".
د.هۆشیار عومەر ڕێکخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، "به‌و ڕێژه‌ی كورسیانه‌ی ئێستا هه‌مانه 24 كورسیه، ئێمه‌و یه‌كێتی ده‌مانه‌وێت لانی كه‌م 24و 25 بگره زیاتریش بێت".
ده‌شڵێت:"ئێمه وه‌كو گۆڕان حه‌وت كاندیدمان هه‌یه له‌سلێمانی‌و هه‌ولێرو كه‌ركوك، ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه ژماره‌ى كورسیه‌كانمان زیادبكه‌ین، هه‌ربۆیه زۆر به‌دیقه‌ته‌وه كاندیده‌كانمان داناوه".
بەوتەی ڕێکخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، "له‌هه‌ر بازنه‌یه‌ک سێ كاندیدمان داناوه، ته‌واوی توانا‌و وزه‌و ئامانجی ئێمه بۆ ئه‌وه ته‌رخانكراوه كه هه‌ر حه‌وتیان بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن".
لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەدا هۆشیار عومەر ده‌ڵێت:"ئێمه چه‌ند ئامانجێكی سه‌ره‌كیمان هه‌یه، یه‌كه‌م ئامانجی گه‌وره‌مان سه‌قامگیریی‌و ئاسایش‌و ئه‌منیه‌ته واته ئێمه ته‌نها ئامانجه‌كه‌مان ڕوه‌و به‌غدا نییه، به‌ڵكو به‌شێكی ڕوو به‌كوردستانه‌و ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵبژادنه به‌هێمنی‌و به‌سه‌قامگیریی بڕوات له‌دۆخێكی ته‌واو جیاواز له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشوو، هه‌ردولاش ئه‌و ڕوانینه‌مان هه‌یه، دوه‌م له‌سه‌ر دوو ئاراسته ئیشده‌كه‌ین ئاراسته‌یه‌كیان كوردستانه كه گۆڕانكاری بكه‌ین له‌حكومه‌تی خۆجێیداو ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه ده‌ستمان كردوه به‌و پرۆسه‌یه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی هه‌یه ئێستا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئێمه هه‌مانبوه‌و وه‌كو به‌رنامه پێشكه‌شمانكردوه لای ته‌واوی پارته سیاسیه‌كان دروستبوه كه كوردستان پێویستی به‌گۆڕانكاریه‌كی یه‌كجار ڕیشه‌ییه‌و بۆته خواستێكی نێوده‌وڵه‌تیش".
دەشڵێت:"ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و خواستانه‌ی كه هاوپه‌یمانانی ئێمه ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی دیكه به‌به‌رده‌وامی پێمان ده‌ڵێن له‌كۆبونه‌وه‌كاندا هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان گۆڕان وه‌كو چاره‌سه‌ر ته‌ماشا ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ریان سوڕماوه له‌و ململانێیه‌ی بۆ نمونه له‌نێوان لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه".