شارپرێس:
شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكایه‌و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه به‌شداریكردنه له خولێكی 10 ڕۆژی كه زانكۆی به‌رگری نیشتیمانی ئه‌مریكی بۆ به‌شدراربووانی له‌هه‌رێم و عێراق كردۆته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە و ئەندامێتی هەریەک لە لیوا ڕوکن بەختیار سدیق راوێژکاری وەزارەت و عەمید روکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە، رۆژی یەکشەممە سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کرد.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، مەبەست لە سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بەشداری کردنە لە سیمینارێکی دە ِڕۆژی، کە لەلایەن زانکۆی بەرگری نیشتیمانی ئەمریکی بۆ بەرپرسانی باڵای سەربازی عێراق ڕێکخراوە، کە شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراقیش تێیدا بەشدارن.
له‌ئێستادا جگه له هاوكاری مرۆیی و لۆجستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانه‌وه مانگانه موچه‌ی زیاتر له 30 هه‌زار پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه دابین ده‌كرێت.
ئ.ق