نیشانە ناڕونەکانی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ

تەندروستی

15/09/2021‌ 706 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕانی دامەرزاوەی تەندروستیی "مایۆ کلینیک" لەئەمریکا دەڵێن، چەند نیشانەیەکی ناباو هەیە کە ڕەنگە ئاماژەبێت بەتوشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ.


پسپۆڕانی دامەزراوە تەندروستییەکەی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەداوه‌، سڕبون‌و لاوازبونی کتوپڕی دەست‌و قاچەکان، ڕەنگە وەک ئاگادارکردنەوەیەک بێت بۆ بەرزبونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا کە ئەمەش لای خۆیەوە ڕۆڵی هەیە لەتوشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ‌و لولەکانی خوێن.

ئەو پسپۆڕانە دەڵێن:"کاتێک خوێنەرەکان بەهۆی چەوریی‌و کۆلیسترۆڵەوە دەگیرێن توشی ڕەقبون دەبن‌و هەست بە"سڕبون"ی پەلەکان دەکرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەیە کە کۆلیسترۆڵ ئەو خوێنبەرانە دەگرێت کە بۆ مێشک دەچێت".

هەرچەندە لەڕێگای پشکنینەوە ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن دەزانرێت، بەڵام بەوتەی پسپۆڕان، دروستبونی کێشە لەکاتی قسەکردن‌و لەدەستدانی بینایی یەکێک لەچاوەکان، ئەوە جگە لەدروستبونی کێشە لەماسولکەی ڕوخسار، وەک ئاماژەی بەرزبونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن هەژماردەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرزبونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن کاریگەریی سیستەمی خۆراکیی دەوڵەمەند بەچەورییە تێرو گۆڕاوەکانی لەسەرە.

و: ئاکۆ ئاڵی