شارپرێس:
د. بەرهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆشكی به‌غداد میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی كرد كه هه‌ریه‌ك له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سەرکردە و نوێنەری ھێز و لایەنە سیاسییەکان و سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئامادەی بوون.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا واژووی پەیماننامەی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردن كرا کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پێشکەش کراوە، سه‌بارەت به‌و بنەمایانەی پێویسته پارته سیاسییه‌كانی عێراق له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێی پابه‌ندبن، تاوه‌كو پاكوبێگه‌ری و سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان پارێزراوبن و به‌شێوه‌یه‌كی راست و ره‌وان به‌ڕێوه‌بچێت، لە پەیماننامەکەدا جه‌ختکراوەتەوە له خۆلادان له ململانێكان و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌شداری بەرفراوانی خەڵک له هه‌ڵبژارنه‌كاندا، ھەروەھا پاراستن و مسۆگەرکردنی هه‌لی یەکسان بۆ کاندیدەکان، بۆ ئەوەی پەیماننامەکە گفتوگۆی گشتگیری لەبارەوە بکرێت لەنێو ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان لە گشت پارێزگاکان بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆك كۆمار رایگەیاند، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق چاره‌نووسساز و مێژووییه، ھەروەھا بڕیارێكی نیشتمانی عێراقی له پشته كه به شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت، تاوه‌كو ته‌نگژه سیاسییه‌كانی ئێستای وڵات تێپه‌رێنێت، ھاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌لێكی مێژووییه بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌نگاونان رووەو چاكسازییه‌كی راسته‌قینه كه خواست و ئیرادەی عێراقییه‌كان بۆ ژیانێکی شكۆمەندانە بھێنێتەدی،د.به‌رهه‌م وتی" پەیماننامەکە دووپاتدەکاتەوە لەگرنگی پاراستنی یاسا و رێسا ده‌ستورییه‌كان و ھێنانەئاراوەی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌لی یەکسان بۆ کاندیدەکان له هه‌ڵبژارده‌كاندا و زامنکردنی جێبەجێکردنی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکان و رێگریكردن له دیارده نەرێنییەکان کە كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر ھەیە، وه‌ك به‌كارهێنانی پارەی سیاسی و ترساندنی هاووڵاتییان و یاریكردن به ده‌نگدان و ساختەکاری".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه سه‌رۆككۆمار ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه پابه‌ندبوونی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان به‌و پەیماننامەیە پشكداری ده‌كات له باش به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ھاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گه‌لی عێراق و كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی به ووردی چاودێری هه‌ڵبژارنه‌كان ده‌كه‌ن و ئێمەش هیواخوازین ئه‌و ئه‌ركه‌ی سه‌رشانمان به باشی جێبه‌جێ بكه‌ین و هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ش ببێته نموونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ڵبژاردنەکان هه‌لێكی مێژوویی گرنگە و هیواخوازین ببێته ده‌ستپێكێكی باش بۆ راستكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی و هه‌نگاونان رووەو چاكسازی راسته‌قینه كه له ئاست هیوا و خواستەکانی گه‌لی عێراقدا بێت بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی شكۆمەندانە.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، سه‌رۆك كۆماری عێراق سوپاسی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی له پێناو رێكخستن و سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه پێی هه‌ستاون، ھەروەھا ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆیی کۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ركی هه‌مووانه تاوەکو بتوانێت رۆڵی ده‌ستووری خۆی بگێرێت له ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵبژاردنێكی پاكوبێگه‌ردی دوور له هه‌موو ساخته‌كاری و ده‌ستتێوه‌ردانێك، سه‌رۆك کۆمار ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌پێناو ره‌خساندنی دۆخێكی گونجاو و له‌بار بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ھەڵبژاردنەکان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردوه كه تێیدا هاتوه، مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، پەیماننامەی رەفتاری ھەڵبژاردن، بە‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگە و شایسته‌ی پشتیوانی و پاڵپشتیکردنە، ھەروەھا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ویژدانییه و ده‌بێت ھەمووان پێیه‌وه پابه‌ندبین، ھەروەک ئه‌وه‌شی راگەیاند، كه ھیچ بژاردەیەکی دیکە لە بەردەم عێراقییەکان نییە جگە لە هه‌ڵبژاردن، بۆیە ده‌بێت هه‌مووان به نیاز پاكییەوە هه‌وڵی سه‌رخستنی ئەنجامەکانی بدەین، ھەر بۆیە حکومەت لایەنگری ھیچ کەس و لایەنێک ناکات جگە لە خواستی دەنگدەران.
سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستەڕوو کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لەئامادەکردنی هەڵبژاردنەکان بۆیە پێویستە ستایش بکرێن، ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەت هەموو ئەرکەکانی بەرامبەر بە کۆمسیۆن جێبەجێکردووە و پێویستە مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بکرێت، ھەروەھا دووپاتیکردەوە کە پێویستە لەسەر ھەمووان بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن بۆ خزمەتکردنی گشتی و دووبارە نەبوونەوەی ھەڵەکانی رابردوو.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا هاتوه، هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده و نوێنه‌ری هێز و لایەنە سیاسییه‌كان پابه‌ندی خۆیان به بنه‌ماكانی پەیماننامەکە دووپاتكرده‌وه، و جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك کەشێکی گونجاو و له‌بار بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بڕه‌خسێنن، پشتیوانی خۆشیان بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕی له سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان و پاراستنی مافی دەنگدەران له‌وه‌ی ئازادانه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵبژێرن.
بڕیاره ڕۆژی 10 ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و به‌شێك له‌چاودێرانی پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌ربازبونی عێراق وێناده‌كه‌ن.
ئ.ق