شارپرێس:
به‌هۆى ڕوخاندنى خانوى دایكه شه‌هیدێكه‌وه له‌ناحیه‌ى ڕزگارى سه‌ر به‌قه‌زاى خه‌بات، شه‌ڕو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزێكى پڕ چه‌كى زێره‌ڤانى‌و هاوڵاتیاندا دروستبوو، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، تائێستا ئاڵۆزیه‌كان له‌و ناحیه‌یه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناحیه‌ى ڕزگارى ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، ئاڵۆزیه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌وه ڕویاندا، به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى زێره‌ڤانى هاته ناحیه‌ى ڕزگاریی‌و به‌پاساوى زیاده‌ڕۆیی، ده‌ستیكرد به‌ڕوخاندنى خانوى دایكه شه‌هیدێك، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، خه‌ڵكى ناحیه‌كه ڕوبه‌ڕوى زێره‌ڤانى بونه‌وه‌و تائێستاش گرژییه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، جگه له‌و هێزه‌ى زێره‌ڤانى كه به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕ‌وى له‌و ناحیه‌یه كردبوو، هێزێكى دیكه‌ش هێنراوه‌ته ڕزگاریی‌و ئه‌وان ڕوبه‌ڕوى هاوڵاتیان بونه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌یه‌كى زۆریان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا كردوه.
شارپرێس هه‌وڵیدا لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌منى‌و به‌تایبه‌ت پۆلیس وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر گرژییه‌كان، به‌ڵام به‌شێكیان ئاماده‌نه‌بون هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن‌و به‌شێكى دیكه‌ش وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
زانیاریه‌كانى شارپرێس باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزه‌ى زێره‌ڤانى كه شۆفڵ‌و ئامێرى ڕوخاندنى خانوه‌كه‌یان پێ بوه، كاتژمێر (4:30 بۆ 5)ى به‌یانى چونه‌ته ناحیه‌كه‌و ده‌ستیان به‌ڕوخاندنى خانوى دایكه شه‌هیده‌كه كردوه، به‌ڵام به‌هۆى كاردانه‌وه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هێزه‌كه‌وه، زێره‌ڤانى ته‌نها توانیویه‌تى دیوارى حه‌وشه‌كه بڕوخێنێت.
ئه‌وه‌ى تائێستا زانراوه‌و پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانیه‌وه سێ هاوڵاتى به‌فیشه‌ك بریندارن.
ش.هـ