شارپرێس:
سهرۆك كۆمارى عێراق لهمیانى پێشوازیكردنى لهشاندێكى ژنانى كلدانو ئاشورىو سریان ڕایگهیاند، "مەسیحییەکان پێکھاتەیەکی ڕەسەنی وڵاتن"، جهختیشیكردهوه، "سەرەڕای ئەوەی ژنانی عێراق بەگشت پێکھاتەکانییەوە ڕوبەڕوی تاوانەکانی تیرۆری بونەوە، بەڵام بوێرانە بەرەنگاری هەلومەرجی سەختی ژیان بونەوە لەگەڵ خێزانەکانیان".
د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021 لەکۆشکی سەلام لەبەغدا، پێشوازیکرد لەشاندێکی ژنانی کلدانو ئاشوریو سریانو جەختیکردەوە، مەسیحییەکان پێکھاتەیەکی ڕەسەنی وڵاتن.
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى سهرۆكایهتى كۆمار ئاماژه بهوهكراوه، لەسەرەتای ئهو دیدارەدا سەرۆک کۆمار بەگرنگییەوە باسی لەڕۆڵی گرنگی مەسیحییەکانی وڵات کردوه لەپاراستنی ناسنامەی نیشتمانییانو بەشداری کارایان لەگەڵ ھەموو پێکھاتەکانی دیکەی عێراق لەڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکانو خۆڕاگرییان لەبەرامبەر توندوتیژیو تیرۆردا.
ههروهك د.بهرههم وتویهتى:"سەرەڕای ئەوەی کە ژنانی عێراق بەگشت پێکھاتەکانییەوە ڕوبەڕوی تاوانەکانی تیرۆری بونەوە، بەڵام بوێرانە بەرەنگاری هەلومەرجی سەختی ژیان بونەوە لەگەڵ خێزانەکانیان، بەتایبەتی ئاوارەبونو هەڕەشەی تیرۆریستان".
لەکۆتاییدا سەرۆک کۆمار جەختیکردۆتهوه لهسهر پێویستی خستنەگەڕی گشت ھەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە مەسیحییەکان بۆ زێدو ناوچەکانی خۆیانو فەراھەمکردنی بەشداری کارای مەسیحییەکان لەکایەکانی سیاسیو کۆمەڵایەتیو فەرهەنگی، بەجۆرێک دڵنیایی بدات لەوەی دەنگو داواکاری مەسیحییەکان بەشێوەیەکی باش دەگاتە لایەنە پەیوەندیدارەکان.