بنەماڵەی ئال سعود لە لیستی دەوڵەمەندترین بنەماڵەكانی جیهانە

هەمەڕەنگ

18/09/2021‌ 858 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژنسی بلومبێرگ لیستی 25 دەوڵەمەندترین بنەماڵەكانی جیهانی بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردووەتەوە، ئێمە لێرەدا ئاماژە بە پێنج بنەماڵەیان دەكەین.

بلومبێرگ نوسیویەتی، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری خراپی لەسەر ئەم بنەماڵانە نەبووە و توانیویانە لە سەردەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزگاری لە سەروەتەكەیان بكەن.

یەكەم، خێزانی واڵتۆنی ئەمریكی
داهاتی خێزانی واڵتۆن 238.2 ملیار دۆلاری ئەمریكیە و خاوەنی زنجیرە بازاڕەكانی ولمارتە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

دووەم، خێزانی مارسی ئەمریكی
داهاتی خێزانی مارس 141.9 ملیار دۆلارە و خاوەنی كۆمپانیای مارسی تایبەت بە شیرینییە.

سێیەم، خێزانی كۆچی ئەمریكی
داهاتی خێزانی كۆچ 111.6 ملیار دۆلارە و خاوەنی كارگەی پیشەسازین.

چوارەم، خێزانی هێرمیس
داهاتی خێزانی هێرمیس 111.6 ملیار دۆلارە و خاوەنی بازرگانیی كەرەستە گرانبەهاكانن.

پێنجەم، بنەماڵەی ئال سعود
بنەماڵەی ئال سعود خاوەنی 100 ملیار دۆلارە.

رەنج رەسول