ژماره‌یه‌ك هێزی کوردیی به‌هاوکاری میتی تورکیا تۆمه‌تبار ده‌كرێن

کوردستان

20/09/2021‌ 2707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سیاسه‌تمه‌دارێكى كورد ژماره‌یه‌ك هێزى كوردیی تۆمه‌تبارده‌كات به‌هاوكاریكردنى میتى توركیا، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "میتی توركی توانیویەتی له‌م وڵاته‌دا باش هێلانە دابنێت‌و هەندێك هێزی كوردیش بەداخەوە بەشدارو هاوكارو پلانداڕێژەرن".


مەحمود ڕەزا سیاسەتمەدارو ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تیرۆركردن‌و كۆمه‌ڵكوژكردنى سیاسه‌تمه‌دارو كادیرى حزبه‌ كوردیه‌كان ناتوانێت كێشەیەكی گەورەی وەك كێشەی كورد لەناوبەرێت‌و پەردەپۆشی بكات، ئەوە كێشەیەكی زیندوەو پێویستی بەچارەسەری بنەڕەتییە".

ئەو سیاسەتمەدارە به‌ڕۆژنیوزى وتوه‌، "میتی توركیا توانیویەتی له‌م وڵاته‌دا باش هێلانە دابنێت، هەندێك هێزی كوردیش بەداخەوە بەشدارو هاوكارو پلانداڕێژەرن، جاران تێكۆشەرەكان خائینەكانیان دەكوشت، ئێستا خائینەكان تێكۆشەرەكان شەهید دەكەن".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئەمە ڕۆژێكی ڕەشەو ئەو بەراوردكارییەی دەیكەین، لەسایەی دەسەڵاتی كوردییدایه‌ ئەوانەی بەناوی كوردایەتییەوە خەریكی چەتایەتین".