بریتانیا و ڕوبەڕووبوونەوەی قەیران

مەلەفی تایبەت

28/09/2021‌ 1095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: زاهیر باهیر

لە ماوەی دو هەفتە سێ گرفتی گەورە کە تا ڕادەی قەیران ڕووبەروی کۆمەڵی بریتانیا بووەتەوە .  گرفتی یەکەمیان، گرفتی کەمبوونەوەی کەرەسەکانی خۆراك  خوردەمەنی و خواردنەوە و شلەمەنییەکان بوو کە لە ئێستادا ئەو گرفتە بەرەو قەیران دەڕوات. ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەوەیە،  کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیش بۆ زۆر شت، بۆ پێداویستی ڕۆژانەی خەڵك بەکاردەهێنریت،  لەوانە:  لە خواردنەوە گازییەکانا، لە پاراستنی بۆگەنکردنی  خواردەمەنی خۆراكی گوێزراوەدا، لە کەبسکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی لە شۆپە گەورەکانا ، لە سڕکردنی گیانلەبەر و ئاژەڵدا پێش سەربڕینیان و بەکارهێنانی ئەم غازە لە دروستکردنی سەهۆڵی وشکدا.  پێویستی بوونی ئەم غازە ناتوانرێت لە ستایەڵی ژیانی ئێستاماندا دەستبەرداری ببین .  

گرفتی دووەم هەرەسهێنانی 4 کۆمپانیای وزە لە بریتانیا کە گەیاندنی غاز بۆ ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی نێو ماڵەکان و دوکانەکان ، دابین دەکات، تا ئەو ڕادەیە کە ئەمە کێشەی بۆ زیاتر لە 1.5 ملیۆن مەعمیلی ئەو کۆپمپانیانە دروستکردووە و دەبێت بەدوای کۆمپانیای دیکەدا بگەڕین دەنا بێ غاز دەمێننەوە.
گرفتی سێیەم کە نەك هەر خۆی بوەتە قەیران بەڵکو دوو گرفتەکەی پێشتریشی بۆ ڕادەی قەیران قوڵکردەوە، کە ئەویش کەمی بەنزینە .  ئەم گرفتە بوەتە هۆی داخستنی ژمارەیەکی زۆر لە بەنزینخانەکان و سەرەگرتنیێکی دوور و درێژ لەبەردەم ئەو بەنزینخانانەی کە بەنزینیان هەیە.
ئەم قەیرانە بە هۆی وەکو دەڵێن هاتنە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەورپاوە دروستبووە ، کە لێرەدا کارئاسایی بۆ سایەقی لۆری و تەنکەر و شاحینەکان نەکراوە نە بەدانی ڤیزە پێیان و نە بە کارائاساییکردن بۆ کارکردنیان .  زۆربەی ئەم سایەقانەش خەڵکانی ئەوروپا و ئەوروپای ڕۆژهەڵاتن ، بۆیە لێرە لە بریتانیا بەم هۆیەوە 100 هەزار سایەقمان نوقسانە بە بەراودە بە ئەڵمانیا لە 45 بۆ 60 هەزار سایەق و پۆڵۆنیا 124 هەزار سایەق .  

ئەم گرفتە گەوەرەیە حکومەتی بریتانی شپرزە کردووە و نازانن چۆن حەلی بکەن ، لە ئێستادا مۆڵەتی ڤیزەیان بە 5 هەزار سایەق داوە ، هەر ئاواش نامەیان بۆ سایەقە خانەنشینکراوەکان یا ئەوانەی کە لە ماڵەوە دانیشتون بە هۆکارێک، تاکو بگەڕینەوە سەر کارەکانیان بە هەندێك ئیمتیازەوە ، هاوکاتیش لە سەروبەندی دانی بڕیاردان کە لە بەشی سوپا بەشێکی زۆر بکەنە پاریزەری بەنزینخانەکان و بەشێکیشیان کە سایەقن لە بواری لێخوڕینی شاحینە و لۆری و تەنکەردا بەکاربانبهێنن.
خاڵی گرنگ لەم قەیرانەدا: 
ئەوە ئاشکرایە کە ئێمە هەر لایەنە بەهێزەکەی ئەم سیستەمە زۆر زیاتر لە لایەنە لاوازەکانی دەزانین ، بەڵام گەر تەماشای ئەم بارو دۆخەی بریتانیا بکەیت دەبینیت کە ئەم سیستەمە کە جۆرێك لە ستایەڵی ژیانی بەسەردا سەپاندوین چەند لاوازە کە تەنها بە چەند سەد هەزار سایەقێکی تەنکەر و لۆری و شاحینە لە ماوەی ڕەنگە کەمتر لە مانگێکدا حکومەت بڕوخێنن و سیستەمەکەش زۆر زۆر لاواز و بێ دەسەلات بکەیت .

بۆچی و چۆن ؟ 
هەر لێرەدا چەند لایەنێکی ژیانی نێو کۆمەڵگە ببینە کە چۆن ئەم قەیرانەی ئێستا ئیفلیجی کردووە و گەر ئاواش بروات ژیان دەوەستێنێت ، جونکە هەموو شتێك بە نەوت و گازۆییل و بەنزین دەکرێت واتە ژیان بێ ئەوانە لە ئێستادا نامێنێت.  چەند نموونیەکی زۆر کەم:
• کە سایەقی لۆری و شاحینە و تەنکەرر ئیشی نەکرد یانی سوپەرمارکێتەکان بەتاڵ دەبن لە خواردنا ، سەفەری ناو خۆ،  بریتانیاو جیهان ، چوونە سەرکار ، ڕۆیشتن بۆ قوتابخانە ، بۆ شارەوانی ، منداڵبردن بۆ لای دایەن و باخچەی ساوایان، بۆ شوێنی دیکە هەمووی دەوەستێ.
• کە بەنزین نەبوو دکتۆر و نێرس و کارمەند و کرێکارانی پاکەرەوە ناگەنە خەستەخانەکانمان ، ئیسعاف ناتوانێت دەرچێت و نەخۆش بگەیەنێتە خەستەخانە.
• کە بەنزین نەبوو ئیتر دوکانەکان بە گەوەرە و بچوکیانەو ، سێنەری کۆمۆنێتییەکان، سێنتەری مەلە و جیم و وەرزشەکانی دیکە هەمووی دادەخرێی تەنانەت کارایی خۆی لەسەر مەرکەزی پۆلیسیش دادەنێت.
• لە ڕووداوی ئاگرکوژانەوەدا کرێکارانی ئاگرکوژێنەرەوە ناتوانن فریا بکەون و ئاگرەکان بکوژێننەوە.
• کاتێك کە خەڵك وەرزش ناکات ، سێنتەرەکان دادەخرێت ، ناگەنە پارکەکان توشی نەخۆشی دەرونی و خەمۆکی و لەشقورسی و زیادکردنی سەنگ و نەخۆشی دیکە دەبن
• لێکدابڕانی تەواو دروستدەبێت .
• بە هۆی کەمی یا نەبوونی خۆراك و خوردەمەنییەوە برسێتی سەرهەڵدەدات.
ئەمانە بڕێکی کەمن لە کارایی نەبوونی سایەقی لۆری و شاحینە و تەنکەرەکان یاخود لە ڕوودانی مانگرتنیانا.
ئەمانە گەرچی بارودۆخی خەڵکی ناخۆش دەکات بەڵام هاوكاتیش هاندەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ بیرکردنەوە لە ئەڵتەرناتیڤ لە لایەن خودی خەڵکەوە ، بیرکردنەوە لە گۆڕینی ستایەڵی ژیانیان، متمانەنەکردن بە حکومەت و سیاسی و دەسەڵات ، بە مارکێت و بازرگانیکردن بە پێداویستییەکانی ژیانەوە.