شارپرێس:
خانمە هونەرمەندی میسری "فیفی عەبدە" وەڵامی پرسیارێکی بێزارکەری یەکێک لەبێژەرە عێراقییەکان دەداتەوە بەوەی کە ئایا ئامادەیە لەدوای مردنی لەسەر گۆڕەکەی بنوسرێت "سەماکار"؟.
نزار ئەلفارس بێژەری کەناڵی ئەلڕەشیدی عێراقی لەکاتی چاوپێکەوتنی لهگهڵ فیفی عەبدەی ئەکتەرو سەماکاری بەناوبانگی میسری، پرسیاری ئەوەی لێکرد، ئایا ڕازیی دەبیت لەدوای مردنت لەسەر گۆڕەکەت بنوسرێت (سەماکەر؟).
عەبدە لەوەڵامدا وتی:"کاتێک دەستمکرد بەدیزاینکردنی گۆڕەکەم (ئێستا گۆڕی بۆ دوای مردنی ئامادەکردوە) بڕیارمدا تەواو لەگۆڕی عەبدولحەلیم حافزی گۆرانبێژی میسری بچێت".
وتیشى:"لەسەر گۆڕەکەی حافز نەنوسراوە "هونەرمەند"، ئەمەش وای لەمن کردوە کە بڕیاربدهم لەسەر گۆڕەکەم نەنوسرێت "سەماکار".
ئەو هەرچەندە ڕونیکردهوه، نابێت لەسەر گۆڕەکەی بنوسرێت "سەماکار" لەکاتێکدا لەدوای مردنی خۆی بۆ دیداری خوا ئامادەدەکات، لەهەمانکاتیشدا جەختیکردۆتەوە، تەنها خوایە لێپرسینەوە لەبەندەکانی دەکات نەوەک ئەو یان بێژەرەکە.
فیفی عەبدە لەمیانی دیداری لەگەڵ تەلەفزیۆنە عێراقییەکە دانی بەوەدانا کە ڕەنگە لەماوەی ڕابردودا هەڵەی کردبێت بەوەی وتویەتی:"کاتێک لەبەردەم خوادا وەستام پێیدەڵێم حەزم لەسەمایە".
و: ئاکۆ ئاڵی