شارپرێس:
نهێنیه‌كانى وه‌ستانى كۆمپانیاى فه‌یسبوك بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ئاشكراده‌كرێت‌و له‌و زانیاریانه‌شدا ئه‌وه ڕونده‌كرێته‌وه، وه‌ستانى ئه‌و كۆمپانیایه‌و ئه‌په پاشكۆكانى، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌و هه‌واڵه‌وه نییه كه گوایه منداڵێكى چینى 13 ساڵان ئه‌وكاره‌یكردوه.
شه‌وى 4 له‌سه‌ر 5ى ئه‌م مانگه، بۆ ماوه‌یه‌ك خزمه‌تگوزاری فه‌یسبوك ئه‌په پاشكۆكانیشى (واست ئه‌پ‌و ماسنجه‌ر) بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستان، دواتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه منداڵێكی چینی ته‌مه‌ن 13 ساڵ ئه‌وكاره‌یكردوه!، به‌ڵام ئه‌مه دوره له‌ڕاستییه‌وه، به‌ڵكو هۆكاری وه‌ستانی فه‌یسبوك به‌هۆی ژنه كارمه‌ندێكی كۆمپانیای فه‌یسبوكه‌وه بوه به‌ناوی (فره‌نسیس هۆگان) كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ كارمه‌ندی كۆمپانیای فه‌یسبوك بوه وه‌ك (Product Manager) كاریكردوه.
ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و پێشتریش له‌كۆمپانیای گوگڵ كاریكردوه، كاری خۆی‌و تیمه‌كه‌شی پاراستنی ئه‌منیه‌تی كۆمپانیای فه‌یسبوك بوه، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و ناكۆكییه‌وه وازی له‌كاره‌كه‌ی هێناوه.
پێش جێهیشتنی كاره‌كه‌ی بڕێكی زۆر نهێنی‌و زانیاری كۆپی‌و پرنت كردوه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا بردویه‌تی، دواتر هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنتانه‌ی ڕاده‌ستی گۆڤاری (وڵستریت جۆڕناڵ) كردوه، گۆڤاره‌كه‌ش له‌زنجیره‌یه‌كی دیكۆمێنتاریدا سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ئاسمانی CBSو له‌به‌رنامه‌ی (Minutes 60) میوانداریی كراوه كه دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت‌و سه‌ركرده به‌ناوبانگه‌كانی جیهاندا ده‌كات، ئه‌ویش زانیاری زۆر له‌باره‌ی كۆمپانیاكه‌وه ده‌دركێنێ‌و ده‌ڵێت:"كۆمپانیای فه‌یسبوك به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارهێنه‌رانی له‌به‌رچاو ناگرێت‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌لاوه مه‌به‌سته".
ده‌شڵێت:"ئه‌و ڕیكلامه‌كانی بارزگانی به‌لاوه گرنگه‌و گوێی له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه نییه كه پێشێلكاریی‌و توندوتیژیی‌و دیمه‌نی قێزه‌ونیان تێدایه‌و بره‌و به‌ده‌مارگیریی‌و ڕقلێبونه‌وه ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌و چه‌شنه به‌رنامه‌و گرته ڤیدیۆیانه زیاتر سه‌رنجی به‌كارهێنه‌ران ڕاده‌كێشی، ئه‌وانیش ڕیكلامه‌كانی بازرگانی ده‌خه‌نه ناو ئه‌و پڕۆگرام‌و گرته ڤیدیۆیانه‌وه تاوه‌كو قازانجی زیاتر بكه‌ن".
به‌گوێره‌ى میدیاكان، وا بڕیاره ئه‌و ژنه بچێته كۆنگرێسی ئه‌مریكاو ئه‌و شاهیدییه له‌سه‌ر كۆمپانیای فه‌یسبوك بدات.
دوای ئه‌و ڕوداوانه كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ترسی لێپرسینه‌وه‌و لێپیچینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا ویستویه‌تی به‌ر به‌تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و ژنه بگرێت‌و ده‌ستكاریی پرۆگرامی ئه‌په‌كه‌ی بكات‌و به‌و شێوه‌یه‌ی لێبكات كه قسه‌كانی ئه‌و ژنه پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی خۆی وه‌ستاندو خزمه‌تگوزاری فه‌یسبۆك بۆ به‌كارهێنه‌ران به‌رده‌ستنه‌بوو.
و: لوقمان حاجی قادر
سه‌رچاوه له‌عه‌ره‌بییه‌وه: یوتیوب (به‌رنامه‌ی Summary)
https://www.youtube.com/watch?v=OvsRUyYA_ow