وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە چەند پڕۆژەیەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت

کوردستان

06/10/2021‌ 798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە چەند پڕۆژەیەکی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتى هەرێم کە واژوی دانا عەبدولکەریم وەزیری وەزارەتەکەی لەسەرە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاندوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرجەم کۆمپانیاکان ئاگادار دەکاتەوە کە کەمکردنەوەی ئەم پڕۆژانەی خوارەوە بۆ جێبەجێ کردن هەیە و داوا دەکات لە ڕۆژی 14/ 10 /2021 کۆمپانیاکان سەردانی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەری پڕۆژە ئاماژە پێکراوەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەکان کە کۆمپانیاکان دەتوانن تەندەری وەربگرن، بریتین لە  پڕۆژەی دروستکردنی "ڕێگای هەڵەبجە، توەقوت، قلیچ و هەروەها دروستکردنی هەردوو پردی توەقوت و سازان" کە پێشتر بڕیاری جێبەجێکردنیان بە دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە دراوە.

ئا:یاسین نادر