رۆناڵدۆ یان رۆناڵدینهۆ ؟ یوفا هەرا دەنێتەوە

وەرزش

09/10/2021‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا وێنەیەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و رۆناڵدینهۆی بەرازیلی لە پەڕەی فەڕمی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردوەتەوە و نوسیویەتی، كامەیان ؟

وێنەكەی ویفا چەندین رای جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا و هاندەرانی ئەو دوو یاریزانە پشتگیری خۆیان بۆ یاریزانە دڵخوازەكەی خۆیان دەربڕی.

بەشێك لە كۆمێنتەكان باسیان لەوە كردووە ژمارەكان لە ئاستی رۆناڵدۆدا وەستاون و بە هەموو جۆرێك لە رۆناڵدینهۆ باشترە، بەشێكی تریش نوسیویانە رۆناڵدۆ چەند ساڵێكی ماوە بگات بە هونەری یاریكردنی رۆناڵدینهۆ.

پێریس مۆرگان میدیاكاری بەریتانی نوسیویەتی، رۆناڵدۆ ئەفسانەیە هاوكات رۆناڵدینهۆ دووەم باشترین یاریزانی جیهانە.

لە جریوەیەكی تردا هاتووە، ئەم بەراوردە سوكایەتییە بە رۆناڵدۆ، راستە رۆناڵدینهۆ یاریكردنی جوان بوو، بەڵام رۆناڵدۆ چەندین ساڵە دەدرەوشێتەوە.

رەنج رەسول