شارپرێس:
کۆمپانیای "زیبلاز"ی چینی ڕایگەیاندوە، کاتژمێرێکی نوێی بەناوی " Lily" دەرکردوە کە دیزاینێکی سەرنجڕاکێشی هەیەو چێوەکەی 39.5و پانیی قایشەکەی 18 ملمە، بەوەش بەتایبەت بۆ ئافرەتان زۆر گونجاو دەبێت.
کۆمپانیا چینییەکە ڕونیکردۆتەوە، کاتژمێرە نوێکەیان شاشەیەکی قەبارە 1.1 ئینچی هەیە کە بەدەستلێدان کاردەکاتو کوالێتی خستنەڕوی 240 × 240 پێکسڵە، جگەلەوەی سێنسەرێکی بۆ پێوانی تێکڕای لێدانی دڵو پێوانی خێرایی هەیە، ئەوە جگە لهچاودێرییکردنی کوالێتیو ماوەی خەوتن.
کاتژمێرە زیرەکەکە چالاکییە وەرزشییو ڕۆژانەییەکانیش تۆماردەکاتو دەتوانرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی کامێرای مۆبایلە هۆشمەندەکان بکات کە پێیەوە لکێنراون، هەروەک بۆ کارپێکردنی مۆسیقاو پیشاندانی نۆتیفیکەیشنەکانیش سودی لێوەردەگیرێت.
لەتایبەتمەندییەکانی تری کاتژمێرە هۆشمەندەکە ئەوەیە کە بەرگەی ئاوو گەردو تۆزو دەگرێتو ههروهها بهرگهى ماوەی 15 ڕۆژ بەکارهێنانی ئاساییش دەگرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی